چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 7 که‌سیان کوشـتووه له‌و ده‌مه‌ی کۆمه‌ڵێـکی بچوکی چاودێران گه‌یشتوونه‌ته وڵاته‌که بۆ چاودێریکردنی ئه‌و ئاگربه‌سـته ناجێـگیره.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش له خاڵێـکی پشـکنینی شـاری ئیدلیب ته‌قه‌یان له پاسێـک کردووه و له ئاکامدا 4 که‌س کوژراون و چه‌ند که‌سێـکی دیکه برینداربوون.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سـانای سه‌ر به حکومه‌تی سوریاش ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش له پارێزگای ئیدلیب شـکستیان هێناوه به هه‌وڵی دزه‌کردنی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له تورکیاوه و تێرۆرسـتێـکیان کوشـتووه. ڕوون نیـیه ئایه ئه‌م ڕووداوه‌ی ئاژانسی سانا باسی ده‌کات هه‌مان ئه‌و ڕووداوه‌یه که کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا باسی لێـکردووه.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش 2 که‌سیان له ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شقی پایته‌خت کوشـتووه و منداڵێـکیش که به سه‌ختی له دێر ئه‌زور بریندارکرابوو گیانی له‌ده‌سـتداوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌مڕۆ 4 چاودێری دیکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته دیمه‌شق و ده‌چنه پاڵ ئه‌و 11 چاودێره‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌سـتیان به‌کارکردووه.