به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 18 که‌سیان کوشـتووه و هاوکات له‌شـکر به تانکه‌وه خۆی کردووه به ناو شـاری ده‌رعادا بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایـیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی لێـکه‌وتۆته‌وه.
گه‌واهیده‌ران له شـاری ده‌رعا گوتیان ئه‌وان ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و کوژراوانه‌یان له ناو ئۆتۆمبیلێـکدا دیوه که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشـه‌وه هێرشیان کرابووه سه‌ر، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سه‌رباز و تانک خۆیان به شـاره‌که‌دا کردبوو.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ڕاپـۆرتیان داوه هێزه‌کانی ئاسایش له ناوچه‌ی دومای دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی کردووه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی ئوردن ڕایانگه‌یاند که‌وا سنووری وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ سوریادا داخرا و سوریا و ڕێـگه به خه‌ڵـکی نادات سـنوور بـپه‌ڕێنـنه‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی سوریا ئه‌م هه‌واڵه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ گوتیان له شـاری جه‌بلیه‌ی که‌نار ده‌ریا هێزه‌کانی ئاسایش 4 که‌سی سیڤیلیان کوشـتووه و چه‌ندین چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنیان ده‌سـتگیرکردووه، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای خۆپـیشـاندانه‌کانی شه‌وی ڕابردووی لایه‌نگرانی دیموکراسی له دژی حوکمڕانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌و که‌سـانه له کاتێـکدا کوژراون که خۆپـیشـاندان نه‌ده‌کرا.
هاوکات ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پـۆلیسی نهێنی له سه‌رانسه‌ری سوریا هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر خه‌ڵـکی، به تایبه‌تی له ده‌وری دیمه‌شق و شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که. ده‌سـتگیرکردنه‌کان به‌رده‌وام بوون له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی ئاماده‌ی پـرسه‌ی قوربانیانی خۆپـیشـاندانه‌کانی دوو ڕۆژی ڕابردوو ده‌بوون.
شـاڵاوه‌کانی ده‌سـتگیرکردن له دژی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت زیادیکردووه هه‌رچه‌نده له هه‌فته‌ی ڕابردوو یاسای باری نائاسایی وڵات لابرا که بۆ نزیکه‌ی 50 سـاڵ بوو کاری پـێده‌کرا. نیویۆرک تایمز له زاری به‌ڕێوبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ( ویسام طه‌ریف) بڵاویکردۆته‌وه که‌وا له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه هه‌تا ئێسـتا 217 که‌س بێ سه‌روشوێنن.