وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب مۆڵه‌تی هه‌تا سبه‌ی هه‌ینیـیان داوه‌ته سوریا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنێـک مۆربکات و تیایدا ڕێـگه به چوونی چاودێران بۆ نێو وڵاته‌که‌ی بدات.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ به‌رپـرسـانی کۆمکاری عه‌ره‌ب گوتیان نوێنه‌رانیان دووباره ڕۆژی شه‌ممه کۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژکردنیان له‌سه‌ر سه‌پاندنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر سوریا، ئه‌گه‌ر دیمه‌شق پابه‌ندی داواکاریـیه‌کانیان نه‌بێت.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر کۆبوونه‌وه و تاووتوێی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی زیاتریان له دژی ڕژێمی سوریا کرد، ئه‌و ڕژێمه‌ی پـێده‌چێت سووربێت له‌سه‌ر درێژه‌دان به سه‌رکوتکردنی خوێناوی شێواز له دژی خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حومه‌ته‌که‌ی.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب گوتیان ئه‌و بژارانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته وت‌ووێژیان له باره‌وه کرا، سه‌پاندنی سـزای ئابوری و قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شـتکردنی به‌رپرسانی سوریا له‌خۆده‌گرێت.