وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو ده‌ڵێن ئه‌وان چاودێرانیان له سوریا ده‌کێشنه‌وه له دوای بڕیاره‌که‌ی شـانشینی سـعودیـیه بۆ کشـانه‌وه‌ی چاودێره‌کانی.
هه‌ر شه‌ش وڵاته‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌م پـلانه‌یان ڕاگه‌یاند. شانشینی سـعودیـیه ده‌ڵێت واز له‌و ئه‌رکه ده‌هێنێت چونکه حکومه‌تی سوریا پـلانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی جێبه‌جێ نه‌کردووه بۆ کۆتایی‌هێنان به خوێن ڕشـتنه‌کان که 10 مانگه له دژی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو پـیاده‌ی ده‌کات.
ئه‌نجومه‌نی هاریکاری عه‌ره‌ب له عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه و ئیمارات و به‌حره‌ین و عومان و قه‌ته‌ر و کوه‌یت پـێـکدێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر دوێنێ دووشه‌ممه سه‌رۆکی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب جه‌نه‌ڕاڵی سودانی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د موسـته‌فا ئه‌لدابی گوتی له‌وه‌تای له 26 ی مانگی دوازده‌وه ئه‌رکی چاودێرانی عه‌ره‌ب ده‌سـتیپـێـکردووه توندوتیژی له سوریا که‌مبووه‌ته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه حکومه‌تی سوریا پـلانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕه‌تکرده‌وه ئه‌وه‌ی تیایدا داوا له به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کات ده‌سه‌ڵاته‌کانی ڕاده‌سـتی جێـگره‌که‌ی بکات به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له یه‌مه‌ن ڕووده‌دات.