کۆمه‌ڵێـک له وڵاتانی عه‌ره‌ب و ڕۆژئاوا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له تونس ده‌سـتیان به کۆبوونه‌وه کردووه وه‌ک هه‌وڵێـکی نوێ بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیـیه‌کان له سوریا، ئه‌وانه‌ی هه‌تا ئێسـتا بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی هه‌زاران که‌س.
نوێنه‌رانی زیاتر له 70 وڵات و ڕێـکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌وانه هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، له تونس کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی داواکردن له کاربه‌ده‌سـتانی سوریا ده‌سـتبه‌جێ کۆتایی به هه‌موو توندوتیژیـیه‌کان بهێنن و ڕێـگه به گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بیانی بده‌ن بۆ ناوچه زیان‌لێـکه‌وتووه‌کان له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا.
ڕووسیا و چین که چه‌ند جارێـک ڕێـگه‌یان له ده‌رکردنی بڕیاری دژی سوریا دا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاماده‌ی کۆنگره‌که نه‌بوون.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا هه‌یثم ئه‌لمالح بڕوای خۆی به‌رامبه‌ر کۆنگره‌که ده‌ربڕی به‌وه‌ی یارمه‌تی شۆڕشی سوریا ده‌دات هه‌نگاو به‌ره‌و پـێشـه‌وه بنێت.
هاوکات هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وامن له تۆپـبارانکردنی گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مری ژێر ده‌ستی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو. چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی به لایه‌نی که‌م 4 که‌س به‌و تۆپـبارانه کوژراون.