هه‌زاران سوری به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمی ناشـتنی ته‌رمی ئه‌و 44 که‌سه ده‌که‌ن که له دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێ هه‌ینی پایته‌ختدا کوژران.
به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌که له مزگه‌وتێـکی دیمه‌شـق نوێژیان له‌سه‌ر کفنی قوربانیـیه‌کان کرد که به ئاڵای وڵاته‌که‌یانه‌وه داپـۆشرابوون. هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌که‌ش ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی گردبووبوونه‌وه و هه‌ندێـکیان ئاڵای سوریایان به‌رزکردبووه‌وه.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و جووته ته‌قینه‌وه‌یه که که‌سی خۆکوژ ئه‌نجامیانداوه، نزیکه‌ی 150 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی سـانای حکومه‌تی سوریا ئۆباڵی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه ده‌خاته ئه‌سـتۆی ئه‌لقاعیده‌وه، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێت ڕه‌نگه هه‌ر خودی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د لێـیان به‌رپـرسیاربن.