وڵاتانی ڕۆژئاوا تاووتوێی به‌رنووسی بڕێارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن سه‌باه‌رت به سه‌پاندنی سـزاکان له دژی سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و ئه‌ندامانی ده‌سـتڕۆیشـتووی بنه‌ماڵه‌که‌ی و هه‌روه‌ها به‌رپـرسه سه‌ره‌کیـیه‌کان له پـێناو هه‌وڵی کۆتایی‌هێنان به سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌ت له دژی نه‌یاریانیان.
نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئومێده‌وارن به‌م زووانه ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیاره‌که سـازبدرێت، به‌ڵام ڕووسیا که خاوه‌نی مافی ڤیتۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دا نیـیه سـزادانی دیمه‌شق له‌م سـاته وه‌خته‌دا هه‌نگاوێـکی دروست بێت.
باڵیۆزی مۆسـکۆ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڤیتالی چێرکن ده‌ڵێت ئێسـتا کاتێـکی ڕاست نیـیه بۆ سه‌پاندنی سـزاکان به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا.
به‌رنووسی بڕیاره‌که داواده‌کات سه‌روه‌ت و سـامانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ 22 که‌سی سوری سڕبکرێن له نێویاندا ئه‌وانه‌ی ماهری برای به‌شـار که فه‌رمانده‌ی هێزی چواره‌می زرێـپـۆشی سوریایه ئه‌وه‌ی ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی له سه‌رکوتکردنه‌کاندا بینیوه.
ئه‌م هه‌وڵی سه‌پاندنی سـزایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنانه دێت که حکومه‌تی سوریا له ماوه‌ی پـێـنج مانگی ڕابردوودا له دژی خوازیارانی دیموکراسی ده‌سـتی‌داوه‌تێ. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا 2200 هاوڵاتی سیڤیل به‌هۆیانه‌وه کوژراون.