سه‌رۆکی سوریا فه‌رمانڕه‌وای دوو پارێزگای گوڕیوه که چه‌ندین مانگه تیایانداخۆپـیشـاندانی دژی حوکمڕانیـیه 11 سـاڵان درێژخایه‌نه‌که‌ی لێ سازکراون.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا فه‌رمانڕه‌وای نوێ بۆ پارێزگای ڕیفی دیمه‌شق و هه‌روه‌ها پارێزگای ئه‌دلیبی باکوری وڵاته‌که له نزیک تورکیا دانراون. ئاژانسه‌که ده‌ڵێت حسێن مه‌خلوف کراوه به پارێزگاری ڕیف دیمه‌شق و یاسر ئه‌لشۆفی به پارێزگاری ئه‌دلیب.
له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت سه‌رانسه‌ری سوریای گرتۆته‌وه، سه‌رۆک ئه‌سه‌د چه‌ندین پارێزگاری دیکه‌ی له‌کار لابردووه. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له سه‌رکوتکردنی خۆپـیشــانده‌ران به‌رده‌وامه و هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 3 هه‌زار که‌س له‌و نێوه‌دا کوژراون.
حکومه‌تی سوریاش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت له میانه‌ی ئاژاوه‌کاندا تاقمه تێرۆریسـتیـیه‌کان به سه‌دان که‌سیان له هێزه‌کانی ئاسایش کوشـتووه.
له دوایـین هه‌واڵی توندوتیژی، کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت زوویه‌کی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌ت له پارێزگای حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که ته‌قه‌یان له دوو که‌س کردووه و کوشتوویانن. کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت دانیشـتوانی گوندی ئه‌لمه‌ضيق ڕێوڕه‌سمی به خاکسـپاردنی ئه‌و دوو کوژراوه‌یان کرد به ڕێـپـێوانێـکی دژی ئه‌سه‌د.