یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕیاری داوه کۆمه‌ڵێـک سـزای نوێی به‌سه‌ر که‌سانی نزیکی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بسه‌پـێنێت، هاوکاتی ئه‌وه‌ی پـێـکدادانی نوێ سه‌رانسه‌ری سوریای گرتووه‌ته‌وه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا که له برۆکسل کۆده‌بنه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتکردن و سڕکردنی سه‌روه‌ت و سامان به‌سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێـکی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و بنه‌ماڵه‌که‌ی بسه‌پـێنن، له‌وانه ئه‌سمای هاوسه‌ری که له دایکبووی به‌ریتانیایه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م دوایـیانه‌دا ئه‌سما ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رنجی خه‌ڵکی ڕکێشـا پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی چه‌ند ئیمه‌یڵێـکی هاکـکراوی ئه‌ویان بڵاوکرده‌وه که نیشـانی ده‌ده‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی وڵاته‌که تێـی‌که‌وتووه ئه‌و له خۆشـگوزه‌رانی خۆی نه‌که‌وتووه. هێشـتا ڕوون نیـیه ئایا ئه‌م قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شته‌ی بڕیاره به‌سه‌ریدا بسه‌پـێنرێت به‌ریتانیاش ده‌گرێته یان نا، چونکه ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌شی هه‌یه.
به‌ر له کۆبوونه‌وه‌کان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هێگ گوتی سـزاکان یارمه‌تی له دانانی گوشاری زیاتر به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا ده‌ده‌ن که هێشـتا له کوشـتنکاری به‌رده‌وامه.