میدیای حکومه‌تی سوری ده‌ڵێت گروپه تێرۆریسته چه‌کداره‌کان له میانه‌ی هێرشێکیاندا له هه‌رێمی باشوری وڵات 5 که‌سیان له هێزه‌کانی ئاسایشی وڵات کوشتووه و هه‌روه‌ها 17 ی دیکه‌شیان بریندارکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌رمی سوریا رایگه‌یاند چه‌کداران ئه‌مڕۆ بۆسه‌یه‌کیان بۆ کاروانێکی له‌شکری له پارێزگای " ده‌رعا " نایه‌وه و هێرشیان کرده سه‌ر کاروانه‌که و شوێنی ڕووداوه‌که که نزیکه‌ی 100 کیلۆمه‌تر له باشوری دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه دوره.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، راپه‌رینه‌کانی دژ به به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا له مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه له پارێزگای ده‌رعا‌وه ده‌ستیپـێـکرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی سوری 15 لاویان ده‌ستگیرکرد به گومانی نووسینی دروشم له‌سه‌ر دیواره‌کا ن دژ به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به‌لای که‌م 2700 هاوڵاتی سوری کوژراون که 100 یان منداڵبوون، له‌و ده‌مه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستیان به سه‌رکوتکردنی جودابیرانی وڵات کردووه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه حکومه‌تی سوریا ئۆباڵی به‌شی زۆری کاری توندوتیژی وڵات به گوته‌ی خۆی ده‌خاته ئه‌ستۆی گروپه چه‌کداره‌کان و هه‌روه‌ها تیرۆرستان.