چالاکوانان له سوریا ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش به لایه‌نی که‌م 5 که‌سیان کوشـتووه، کاتێـک ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵـک کردبوو که به‌شـداریان له مه‌راسیمی پـرسه‌ی یه‌کێـک ده‌کرد که له خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حکومه‌ت کوژرابوو.
ئاژانسه هه‌واڵیـیه‌کان له ده‌می چالاکوانان گێڕاویانه‌ته‌وه که ده‌ڵێن ته‌قه‌کردنه‌که له ناوه‌ڕاستی شـاری حومس ڕوویداوه که له‌وێ ژماره‌یه‌ک خه‌ڵـک ڕۆژی هه‌ینی کوژرابوون، له ده‌سـتگیرکردنی خۆپـیشـانده‌رانی ئه‌وانه‌ی له نێو جاده‌کاندا کۆبووبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
گرووپـێـکی مافه‌کانی مرۆڤی سوریش ژماره‌ی مه‌زه‌نده‌کراوی کوژراوانی ڕۆژی هه‌ینی گه‌یاندۆته 44 که‌س ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حکومه‌تی سوریا کوژرابوون، به‌ڵام ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی 17 که‌س کوژراون.