تیمێـکی ئاست باڵای چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب گه‌یشـتوونه‌ته سوریا، ئه‌مه‌ش له نێوه‌ندی زیادبوونی ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌کانی ئاکامی توندوتیژیـیه‌کانی دژ به ئۆپـۆزسیۆن له‌و وڵاته.
تیمه‌که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گه‌یشـته سوریا تاوه‌کو ڕێ‌وشـوێنی چۆنێتی کارکردن بۆ چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب دابنین که بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بگه‌نه سوریا. چاودێران ده‌یانه‌وێت بزانن ئایا سوریا به‌ڵێنی خۆی بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌کانی دژ به خۆپـیشـانده‌رانی حکومه‌ت ڕاده‌گه‌رێت یان نا.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 21 که‌س کوژراون. کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت 9 له کوژراوه‌کان له ناوچه‌ی حومسی نائارامدا بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه باڵیۆزی ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڤیتالی چورکن گوتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه وتووێژی زیاتر ئه‌نجام‌ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به پـرۆژه‌ی بڕیارێـک که ڕووسیا له به‌رامبه‌ر سوریا پـشـتگیری ده‌کات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش گوته‌بێژێـکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا گوتی مه‌سه‌له‌ی ڕووخاندنی ڕژێمی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ته‌نها کاته.