چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به پاڵپـشتی تانکه‌وه 3 که‌سیان له نزیـک دیمه‌شقی پایته‌خت کوشـتووه. ئه‌مه له کاتێـکدایه که کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی گوتوویه‌تی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ڕه‌وانه‌کردنی 300 چاو‌دێر بۆ سوریا شتێـکی زۆر گرنگه بۆ ئه‌و وڵاته.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئه‌سه‌د تۆپ و دۆشکه‌یان به‌کارهێناوه له‌و ده‌مه‌ی په‌لاماری ناوچه‌ی دومای قه‌راغ شـاری دیمه‌شقیان داوه.
هه‌روه‌ها چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دیسانه‌وه تۆپبارانی قورسی شـاری حومس کراوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ به شێوه‌یه‌کی کاتی ڕاگیرابوو له‌و ده‌مه‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی شاره‌که‌یان ده‌کرد. دوو له چاودێره‌کان له‌سه‌ر داوای خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو شه‌ویان له حومس به‌سه‌ربرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌هۆی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی حکومه‌تی سوریا له به‌رده‌م ئاژانسه‌کانی ده‌نگ‌وباسی نێونه‌ته‌وه‌یی دایناوه، ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت به ته‌واوی ڕووماڵی هه‌موو توندوتیژیـیه‌کانی ناو سوریا بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه له جنیڤ، کۆفی ئه‌نان داوای له هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن کرد چه‌که‌کانیان بخه‌نه لاوه و هاوکاری چاودێران بکه‌ن تاوه‌کو ئاگربه‌سـته‌که سه‌ربگرت.
به‌ڕێز ئه‌نان به تایبه‌تی باسی له حکومه‌ت کرد و گوتی ده‌بێت وازبهێنێت له به‌کارهێنانی چه‌کی قورس و له ناوچه‌کانی دانیشـتوان بیانکشێنێته‌وه و هه‌ر شه‌ش خاڵه‌که‌ی پـلانی ئاشـتی جێبه‌جێ بکات.