گروپێکی مافه‌کانی مرۆڤی سوری ژماره‌ی مه‌زه‌نده‌کراوی کوژراوانی دوێنێ هه‌ینی گه‌یانده 44 که‌س ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێی دژ به حکومه‌تی سوریا کوژران.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ڕێکخراوی نیشتیمانی مافه‌کانی مرۆڤی سوری ڕایگه‌یاند زۆربه‌ی کوژراوانی دوێنی له پارێزگای خۆرئاوای ئدلیب بوو و هه‌روه‌ها له هه‌رێمی ناوه‌ڕاستی حومس بوون، ئه‌مه‌ش له ئاکامی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی سوری خۆپیشانده‌رانیان به زه‌بری هێز سه‌رکوتکرد.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه گه‌واهیده‌ران و چالاکوانان پێشتر هه‌واڵی کوژرانی 30 که‌سیان راگه‌یاندبوو.
هه‌روه‌ها دوێنێ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له زاری گه‌واهیده‌ران له چه‌ند شارێکی سوری گێرایانه‌وه که گوتبوویان هێزه‌کانی ئاسایشی سوری گولـله‌یان له دژی خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌کار هێنا، ئه‌وانه‌ی له نێو جاده و بانه‌کانی وڵات‌دا گردبووبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه راست و دوروستی ئه‌م هه‌واڵانه ناتوانرێت یه‌کلایه‌نه پشتڕاست بکرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا نه‌یهێشتوه رۆژنامه‌وانانی بیانی بچنه نێو ئه‌و وڵاته بۆ رووماڵکردنی ڕووداوه‌کان.
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێن له ناوه‌راستی مانگی 3 ی ئه‌مساڵه‌وه پتر له 850 هاوڵاتی سیڤیلی سوری کوژراون ، واتا له‌و ده‌مه‌وه‌ی که خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی له سوریا ده‌ستیپێکردوه و داوای چاکسازی دیموکراتی و هه‌روه‌ها وازهێنانی به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌رۆکایه‌تی. ده‌سه‌ڵاتدارانی سوری به‌لای که‌م 7 هه‌زار که‌سیان ده‌ستگیرکردووه وه‌ک به‌شێک له هه‌ڵمه‌تی حکومه‌تی سوریاوه بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کان.