Accessibility links

هه‌زاره‌ها بۆ پێشتیوانکردنی سه‌رۆکی سوریا ڕێپێوانیان کرد

  • VOA News

هه‌زاره‌ها بۆ پێشتیوانکردنی سه‌رۆکی سوریا ڕێپێوانیان کرد

هه‌زاره‌ها بۆ پێشتیوانکردنی سه‌رۆکی سوریا ڕێپێوانیان کرد

ده‌یه‌ها هه‌زار سوری له‌ ڕێپێوانێکدا کۆبوونه‌وه‌ بۆ پیشتیوانیکردنی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه ‌لئه‌سه‌د ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ره‌که‌ بێ ئارامی وڵاته‌که‌ی خسته‌ ملی خراپکارانه‌وه‌ و پلانه‌کانی بۆ ریفۆرمسازی سیاسی ڕاگه‌یاند.

ده‌یه‌ها خۆپیشانده‌ر ئاڵای سوریا و وێنه‌ی ئه‌سه‌دیان هه‌ڵگرتبوو له‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌و له‌ پایته‌ختی سوریا که‌ گردبوونه‌وه‌ له‌و ده‌مه‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌که‌ دیمه‌نی ڕێپێوانی هه‌مان جۆری له‌ شاره‌کانی تر نیشان ده‌دا.

هه‌روه‌ها له‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی سوریا ڕایگه‌یاند به‌ڕێز ئه‌سه‌د فه‌رمانی لێبوردنی گشتی داوه‌ له‌ تاوانه‌کانی به‌ر له‌ 20 ی مانگی شه‌شدا ئانجامدرابوون، به‌ڵام باسی ورده‌کاریـیه‌که‌یان نه‌کرد.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ش هات دوای وتارێکی 70 خوله‌ك خایه‌ندی سه‌رۆك له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا که‌ تێدا پێشنیاری دیالۆگی نیشتیمانی کرد که‌ ده‌ست پێده‌کات به‌ چاوپیاخشاندنه‌وه‌ به‌ داڕشتنی یاسای نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی و میدیا و ریفۆرمسازی دستوری سوریادا.

به‌ڵام چالاکوانان ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان که‌م نرخاند و گوتیان شکستیهێناوه‌ له‌ چێبه‌جێکردنی داواکاری خۆپێشانده‌ران که‌ ماوه‌ی سێ مانگه‌ خۆپیشاندان ده‌که‌ن بۆ گۆڕانکاری دیموکراسی سه‌ره‌ڕای سه‌رتکوتکردنی دڕندانه‌ی له‌شکری سوریا.

XS
SM
MD
LG