چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چه‌ند گولـله ئاڕپـیجیـیه‌ک گیراوه‌ته باره‌گایه‌کی حزبی به‌عس له دیمه‌شقی پایته‌خت.
کۆمیته‌کانی هه‌ماهه‌نگی خۆجێی ده‌ڵێن لقی حزبی به‌عس له گه‌ڕه‌کی مه‌زره‌عه‌ی ناوه‌ندی دیمه‌شق ئه‌م به‌ره‌به‌یانیـیه به ئاڕپـیجی هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و به دوایدا ماشێنه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه گه‌یشـتوونه‌ته شوێنه‌که و پاشـان هێزێـکی گه‌وره‌ی ئاسایشی به کوچه و کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌که‌که‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیترز له زاری دانیشـتوانی ناوچه‌که‌وه ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م دوو گولـله ئاڕپـیجی به‌ر باره‌گاکه که‌وتوون.
له‌وه‌تای هه‌شت مانگه ڕاپه‌ڕینی دژی حوکمڕانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتیپـێـکردووه ئه‌مه یه‌که‌م هێرشه له ناوه‌ندی پایته‌ختی سوریادا بکرێت و ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ باسی لێوه بکه‌ن .
گه‌واهیده‌رێـک به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی گوتووه به چاوی خۆی بینیویه‌تی دوگه‌ڵ له باره‌گاکه به‌رزبووه‌ته‌وه و ماشێنه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه لایه‌وه وه‌سـتاون و هێزه‌کانی ئاسایشی ناوچه‌که‌یان داخستووه.
یه‌ک له دانیشـتوانی گه‌ڕه‌که‌که‌ش گوتوویه‌تی ئه‌و گوێی له ده‌نگی ته‌قینه‌وه بووه و بیسـتوویه‌تی له لقی حزبی به‌عس دراوه که ده‌که‌وێته نزیک مزگه‌وتی ئه‌لئیمان، به‌ڵام کاتێـک له کاتژمێر حه‌وتی به‌یانی چووه باره‌گاکه بـبینێت هیچ ئاسه‌واری ته‌قینه‌وه‌ی نه‌دیوه و ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌کیشی به‌دی نه‌کردووه شـکابێت.
له‌شکری ئازادی سوریا که کۆمه‌ڵێـک سه‌ربازی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن و بنکه‌یان له تورکیایه، به‌رپـرسیارێتی خۆیان له هێرشه‌که ڕاگه‌یاندووه.
هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ ڕووداوه‌که‌ی پـشـتڕاست نه‌کردۆته‌وه.