سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت خراپـکاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن مه‌سه‌له‌ی ئه‌و یاسایانه بقۆزنه‌وه که بۆ گۆڕینه، وه ده‌شڵێت چاکسـازی له وڵاته‌که‌یدا نابێت له ده‌می خراپه‌کاریدا.
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێز ئه‌سه‌د له میانه‌ی وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا بۆ وڵاته‌که گوتی به‌بێ ئارامی گه‌شه‌پـێدان له سوریادا نابێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه سێـیه‌م وتاری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌ده بۆ وڵاته‌که له‌وه‌تای له ناوه‌ڕاستی مانگی سـێـیه‌وه خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت ده‌سـتیان پـێـکردووه.
به‌ڕێز ئه‌سه‌د گوتیشی ئه‌و کۆمیته‌یه‌ک پـێـکده‌هێنێت بۆ تاووتوێـکرنی مه‌سه‌له‌ی چاکسـازی له ده‌سـتوری سوریا. هه‌روه‌ها ئاگاهی دا له‌وه‌ی مه‌ترسیدارترین شـت ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌که بـبێته‌وه لاوازی و هه‌ره‌سـهێنانی ئابوریـیه.
به‌ر له وتاره‌که، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ داوای له به‌ڕێز ئه‌سه‌د کرد یان ئه‌وه‌تا چاکسـازی بکات و یان واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت. گوتیشی ئه‌و هیواداره تورکیا گوشـار بخاته سه‌ر سوریای دراوسێی و به به‌ڕێز ئه‌سه‌د بڵێت وا شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ده‌سـت ده‌دات.