کۆمیته‌ی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت هه‌وڵ ده‌دات ئاگربه‌سـتێـک به‌رقه‌راربکات له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا و چه‌کداره‌کانی ئۆپـۆزسیۆن، ئه‌مه‌ش به مه‌سـتی گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکی سیڤیل له‌و ناوچانه‌ی که زیانێـکی زۆریان به‌رکه‌وتووه.
خانم کارلا حه‌داد گه‌وره گوته‌بێژی خاچی سوور ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی ڕێـکخراوه‌که‌یان له وتووێژدایه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی سوریا و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنیش، به‌ڵام هه‌وڵه‌که‌یان بۆ به‌دیهێنانی ئاگربه‌سـتێـک ته‌نها له‌م دوایـیانه‌دا ده‌سـتیان‌پـێکردووه.
ئه‌مه له کاتێـکدا دێت که هێزی زیاتری حکومه‌تی سوریا به چوارده‌وری شـاری حومسدا کۆده‌بنه‌وه و مه‌ترسی هه‌یه هێرشێـکی نوێ بکرێته سه‌ر شـاره‌که.
چالاکوانێـک به ناوی هادی عه‌بدوڵڵا به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسی گوتووه دانیشـتوان مه‌ترسیان هه‌یه هێزه‌کانی حکومه‌ت په‌لاماری گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مر بده‌ن، بۆیه داوای کرد بوارێـک به ژنان و منداڵان بدرێت به سه‌لامه‌تی ناوچه‌که جێبهێڵن.