چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن تاقمه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئاسایش تاوانبارده‌که‌ن به ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵ‌کوژیـیه‌کی نوێ له پارێزگای حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 78 که‌س کوژراون، که له نێویاندا ژماره‌یه‌ک ژن و منداڵ هه‌ن. ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له‌و کوژراوه‌کان له هه‌ردوو گوندی ئه‌لقوبێر و معرزاف بوون که به چه‌قۆ کوشـتوویانن و هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 12 له‌و کوژراوانه‌ش ته‌رمه‌کانیان سووتاندوون.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا گوتی تاقمه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت که به شه‌بـبیحه ناسراون به چه‌ک و چه‌قۆ ئه‌م په‌لامارانه‌یان ئه‌نجامداوه له پاش ئه‌وه‌ی له‌شـکر تۆپـبارانی ئه‌و ناوچانه‌یان کردووه.
ئه‌نجومه‌نی ئۆپۆزسیۆنی نیشـتیمانی سوریا داوای له له‌شـکری ئازادی سوریا و کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی کردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه په‌ره به چالاکیـیه‌کانیان بده‌ن.
سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه ڕاستبێت ئه‌وا به ڕاستی تاوانێـکی دڕندانه و قێزه‌وه‌نه که ده‌بێت کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کاری زیاتر بکات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رزه‌نشتبکرێت.