سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د فه‌رمانێـکی ده‌رکردووه و تیایدا ڕێـگه به هاوڵاتیان ده‌دات پارتی سیاسی دابمه‌زرێنن.
ده‌رکردنی ئه‌م فه‌رمانه‌ی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له‌و ده‌مه‌دایه که ئاماری کوژراوانی ئاکامی سه‌رکوتکردنی جودابیرانی سیاسی وڵات به‌رده‌وام له زیادبووندایه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌م فه‌رمانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ماف ده‌داته هاوڵاتیان بتوانن حزبی سیاسی دابمه‌زرێنن یان په‌یوه‌ندی پـێوه بکه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی ڕه‌چاوی هه‌ندێـک مه‌رجی تایبه‌ت بکه‌ن. مه‌رجه‌کانیش بریتین له‌وه‌ی پـێویسـته حزبه‌کانی داده‌مه‌زرێن پابه‌ندی ده‌سـتور و یاسا و ڕێسا ببن و هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوڵاتیانی سوری له کاتی دامه‌زراندنی پارته‌کانیان خۆیان له مه‌سه‌له‌ی پارت له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی و خێڵه‌کی به‌دور ڕابگرن.