ڕووسیا ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا قایل بووه شـاندێـک ڕه‌وانه‌ی مۆسـکۆ بکات بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن به مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی زیاتر له ده مانگه وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی خوازیاره نوێنه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن ئه‌وانیش هه‌روه‌ها قایل بن وتووێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له پایته‌ختی ڕووسیادا بکه‌ن.
ئه‌ندامێـکی باڵای ئۆپـۆزسیۆنی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رزی گوتووه لایه‌نه سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن هه‌تا ئێستا هیچ بانگهێشـتێـکی فه‌رمیـیان پـێنه‌گه‌یشـتووه بۆ سـازدانی وتووێژ له ڕووسیا. ده‌شڵێت ئۆپـۆزسیۆن هه‌ر بانگهێشـتێـکی له‌و جۆره بۆ وتووێژکردن ڕه‌تده‌کاته‌وه.