سه‌رله‌نوێ هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا هێرشیان کردووه‌ته‌وه سه‌ر شـارۆچکه و گونده‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵات و له میانه‌یاندا نه‌یارانی حکومه‌تیان ده‌سـتگیرکردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاند که‌وا له ژماره‌یه‌ک له‌و هێرشـانه حکومه‌ت تانکی به‌کارهێناوه.
هێرشه‌کان ده‌رنگانێـکی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـتیان‌پـێـکردووه و هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه درێژه‌یان کێشـاوه.
له لایه‌کی دیکه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری به‌رپـرسێـکی کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕایگه‌یاند بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئاینده کۆمکاری عه‌ره‌ب کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به پله سه‌باره‌ت به سوریا سـازبکات.