ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌یانـنامه‌یه‌کی په‌سه‌ندکرد که تیایدا پـشـتوانی خۆی له هه‌وڵه‌کانی کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی کۆمکاری عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌رده‌بڕی بۆ کۆتایی‌هێنان به توندوتیژیـیه‌کانی ناو سوریا.
به‌یانـنامه‌که ده‌ڵێت سوریا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستی دیکه ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ش خاڵه‌که‌ی له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌نانه‌وه پـێشـکه‌شیکراوه ڕه‌تبکاته‌وه. پـلانه‌که‌ی ئه‌نان سێ داوای سه‌ره‌کی تێدایه، ئه‌ویش بریتیـیه له ڕاگرتنی شه‌ڕ، ده‌سـتپـێـکردنی دیالۆگی سیاسی له نێوان حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن، ڕێـگه‌دان به گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ ناوچه زیان‌لێـکه‌وتووه‌کان.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک ده‌ڵێت هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به ڕووسیا و چینیشه‌وه به تێـکڕای ده‌نگ به‌یانـنامه‌که‌یان په‌سه‌ندکرد که له لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه داڕ‌ێژرابوو.