به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما و یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ڵێنیان دا له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه که هه‌نگاوی زیاتر بنێن له ڕۆژانی داهاتوودا بۆ گوشـارخستنه سه‌ر سوریا له ئاکامی سه‌رکوتکردنی خوێناوی بۆ خۆپـیشـانده‌رانی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له گوته‌یه‌کیدا له واشنتن به هاوه‌ڵی کاثرین ئاشتنی به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا بوو که گوتی زۆر نیگه‌رانه له‌مه‌ڕ زیادبوونی هه‌ڵوێسته‌کانی حکومه‌ت دژ به خۆپـیشـانده‌ران له سوریادا.
هه‌ردوو ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا سـزایان به‌سه‌ر به‌رپـرسـانی باڵای سوریا سه‌پاندووه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رکوتکردنه‌که که کلنتن به لایه‌نی که‌مه‌وه به هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده‌ی کرد.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا نکوڵی کرد له هه‌بوونی گۆڕی به کۆمه‌ڵ له شاری ده‌رعا له باشوردا له‌و شوێنه‌ی که له مانگی ڕابردوو هێزه‌کانی له‌شکری سوریا خۆپیشاندانه‌کانی دژ به حکومه‌تیان دامرکاند.
به‌رپرسێکی وه‌زاره‌ته‌که به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا که‌وا هه‌واڵه‌کانی هه‌بوونی گۆڕی به کۆمه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی درۆ و ده‌له‌سه‌یه و هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و ڕاپورتانه به‌شێکن له هه‌ڵمه‌تێکی پرۆپاگه‌نده دژ به سوریا.
دانیشتوانی ده‌رعا و کۆمه‌ڵه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن دانیشتوانی ناوخۆ گۆڕه به‌کۆماڵه‌که‌یان له قه‌راغی شاره‌که دۆزیبووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران له دوایـیدا ناوچه‌که‌یان داخست بۆ ڕێگرتن له لابردنی ته‌رمه‌کان.