چالاکوانان ده‌ڵێن به لای که‌م 3 که‌س به ده‌سـتی هێزه‌کانی سوریا کوژراون هاوکاتی ئه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ڕژێمه‌که‌ی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری ده‌ڵێت ئه‌و 3 که‌سه زوویه‌کی ڕۆژی هه‌ینی له په‌لامارێـکی له‌شـکریدا له ناوچه‌ی ئه‌لزاویـیه‌ی نزیـک سـنووری تورکیادا کوژران.
ئه‌م خۆپـیشـاندان و کوشـتنانه له‌و ده‌مه‌دا دێن که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتویه‌تی خه‌ریکه کات بۆ حکومه‌تی سوریا به‌سه‌ر ده‌چێت.
هێله‌ری کلنتن ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م لێـدوانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵـگای دیموکراسی له ڤیلنیه‌سی پایته‌ختی لیتوانیا دا. گوتیشی ده‌بێت حکومه‌تی سوریا چاکسـازی ڕاسته‌قینه ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵسـتی زیاتر ده‌بێته‌وه.
خانم هێله‌ری له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز ئه‌سه‌د بۆ په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆن له ڕێـی یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی که له زوویه‌کی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سـازکرا به‌س نیـیه. گوتیشی ئه‌و ڕێگه به ئۆپـۆزسیۆن ده‌دات له دیمه‌شق کۆبـبێته‌وه و له هه‌مان کاتیشـدا تانکه‌کان ڕه‌وانه‌ی باکوری وڵاته‌که‌ی ده‌کات. گوتی ئه‌م دوو هه‌ڵوێسـته له‌گه‌ڵ یه‌کدا ناگونجێن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وامه له سه‌رکوتکردنێـکی دڕندانه‌ی له دژی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت ئه‌وانه‌ی داوای وازهێنانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن. له دوایـین توندوتیژیدا هێزه‌کانی حکومه‌ت له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکریدا له نزیک سـنووره‌کانی وڵاته‌که له‌گه‌ڵ تورکیا به لای که‌م 12 که‌سیان کوشـتووه.