کۆمیته‌یه‌کی کۆمکاری عه‌ره‌بی که به‌رپـرسه له جێبه‌جێـکردنی سـزاکان به‌سه‌ر سوریا بڕیاری له دژی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته داوه.
کۆمیته‌که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه لیسـتێـکی به ناوی 17 سوری ده‌رکرد که قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌سه‌ردا سه‌پـێنراوه، له‌وانه برای سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و ده‌وڵه‌مه‌ندترین کارداری وڵاته‌که و هه‌روه‌ها گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تیش.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن لیسته‌که و ڕاسـپارده‌ی دیکه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانی کۆمکاری عه‌ره‌بی تاوه‌کو له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له دۆحه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
کۆمکاری عه‌ره‌بی هه‌وڵ ده‌دات حکومه‌تی سوریا قایل بکات واز له سه‌رکوتکردنی خوێناویـیانه‌ی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت بهێنێت. ڕێـکخراوه‌که هه‌روه‌ها ئه‌ندامێتی سوریای هه‌ڵپه‌سـاردووه و هۆشداری ده‌دات به سه‌پاندنی سـزای نوێ.
دوێنێ چوارشه‌ممه سوریا 912 زیندانیکراوی ئازادکرد و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ن که ده‌سـتیان له‌و کوشـتنانه‌دا نه‌بووه ئه‌وانه‌ی له ئاکامی نائارامیـیه‌کانه‌وه که‌وتوونه‌ته‌وه.
هه‌ر چوارشه‌ممه چالاکوانان گوتیان له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش خۆیان به ناوچه‌کانی پارێزگای ده‌رعای نائارام کردووه پـێـکدادانی نوێ ڕوویداوه و به لایه‌نی که‌م 6 که‌سی سیڤیل و هه‌روه‌ها 7 سه‌رباز کوژراون.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن (ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان) به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت شه‌ڕ و پـێـکدادان له شـارۆچکه‌ی داعل هه‌ڵگیرسـاوه و گه‌واهیده‌ران گوێبیستی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره بوون له‌و کاته‌ی چه‌ند ماشێنێـکی له‌شـکر ته‌قێنراونه‌ته‌وه.