له شـاری حه‌له‌بی باکوری سوریا به ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی خۆپـیشـاندانیان سـازداوه بۆ پـشـتیوانیکردن له حکومه‌ت، ئه‌مه‌ش له ده‌مێـکدا چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له‌و هه‌رێمه و ناوچه‌کانی دیکه‌ی وڵاته‌که به لای که‌م 20 که‌س کوژراون.
شاری حه‌له‌ب بریتیـیه له ناوه‌ندێـکی بازرگانی سوریا و خۆپـیشـاندانی ئه‌مڕۆش بۆ پـشـتگیریکردنی سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له پاش هه‌فته‌یه‌ک سـازده‌درێت له ڕێـپـێوانێـکی هاوشـێواز له دیمه‌شـقی پایته‌خت.
له لایه‌کی دیکه هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بزاڤکارانی سوریا ده‌ڵێن چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌سه‌د که به شه‌بیحه ناسراون له شـاری حومس به لای که‌م 4 که‌سیان کوشـتووه و به درێژایی سێ ڕۆژی ڕابردووش و له میانه‌ی توندوتیژیـیه‌کانی هه‌رێمی حومسدا پـتر له 25 که‌س کوژراون.
هاوکات له ئاکامی پـێـکدادان له شـارۆچکه‌یه‌کی هاوسـنووری له‌گه‌ڵ لوبنان به لای که‌م 2 که‌سی دیکه کوژران.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون هانی سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی دا کۆتایی به کوشـتنکاری خه‌ڵـکانی سیڤیل بهێنێت و لێـکۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیش په‌سه‌ند بکات سه‌باره‌ت به پـێشـێلـکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ.