زیانه گیانیـیه‌کانی ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی دیکه له سوریا که پـێده‌چێت له‌شـکری کردبێته نیشـانه له زیادبووندایه.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شـاری دێر ئه‌زوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ڕوویداوه و خۆکوژی بووه و به ماشێنێـکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی کراوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 9 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 100 که‌سی دیکه.
ڤیدیۆی له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که‌دا بڵاوکرایه‌وه ناوچه‌یه‌کی به‌رده‌م شوێنێـکی له‌شـکری نیشـان ده‌دا که ژماره‌یه‌ک ماشێـنی تێـکشـاوی لێ‌بوو و دوکه‌ڵیان لێ به‌رزده‌بووه‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌وه کاری تێرۆرسـتانه و بۆمبه‌که 1000 کیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی بووه و چاڵێـکی قوڵی دروسـتکردووه.