هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداواندا به یه‌کیان‌داوه له ناوچه‌یه‌کی گرنگی دیمه‌شقدا که شوێنی ژماره‌یه‌ک باڵیۆزخانه و کاربه‌ده‌سـتانی باڵایه. ئه‌مه به گه‌وره‌ترین شه‌ڕ و پـێـکدادان داده‌نرێت که له ناوچه‌یه‌کی پـڕ له هێزی ئاسایش‌دا له پایته‌خت ڕووی دابێت له‌وه‌تای سـاڵێـکه ڕاپه‌ڕین له‌و وڵاته ده‌سـتیپـێـکردووه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له به‌ریتانیا گوتی ئه‌م شه‌ڕه‌ی له ناوچه‌ی مه‌ززه‌ی دیمه‌شقدا ڕووی دا بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی 18 سه‌ربازی حکومه‌ت.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سانای حکومه‌تی سوریاش گوتی شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌که له‌و ده‌مه‌دا هه‌ڵـگیرسا کاتێـک هێزه‌کانی ئاسایش له ناوچه‌ی مه‌ززه هه‌ڵیان‌کوتایه سه‌ر ئه‌پارتمانێک که وه‌ک حه‌شارگه‌یه‌ک به‌کارهاتبوو له لایه‌ن وه‌ک ناوزه‌دیکردن به کۆمه‌ڵێـک له تێرۆرسـتانی چه‌کدار. گوتیشی 2 تێرۆرست کوژراون و 3 ی دیکه ده‌سـتگیرکراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه کاربه‌ده‌سـتانی سوریا هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن به تاقمی تێرۆرست داده‌نێن و ده‌ڵێن پـیلانی ده‌ره‌کی بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌یان تانک خۆیان به شـاری دێر ئه‌زوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا کردووه تاوه‌کو ده‌ستبگرنه‌وه به‌سه‌ر ناوچه گرنگه‌کاندا، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانی له‌شـکری ئازادی سوریاوه ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراوه.