گه‌واهده‌ران و چالاکوانانی دژه حکومه‌ت له سوریا ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش له شـاری حومس ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی کردووه و به لای که‌م 10 که‌س کوژراون.
ده‌ڵێن به لای که‌م 3 له قوربانیـیه‌کان له پـرسه‌ی که‌سانێـک ته‌قه‌یان لێـکراوه و کوژراون که له شـاڵاوه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشـدا کوژران.
جێی ئاماژه پـێـکردنه حومس له ڕۆژی شه‌ممه‌وه توندوتیژی تێـکه‌وتووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به‌رده‌وامن له سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی حکومه‌ت.
توندوتیژی له ڕۆژی شه‌ممه‌وه له حومس ده‌سـتپـێـکردووه پاش ئه‌وه‌ی ته‌رمی 3 که‌سی لایه‌نگری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به پارچه‌پارچه‌کراوی درانه‌وه ده‌ست که‌سوکاره‌کانیان.
چالاکوانانی مافی مرۆڤ و دانیشـتوان ده‌ڵێن لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د له به‌رامبه‌ردا شێتگیرانه به‌ره‌و ناوچه‌ی سووننه‌کانی شـاره‌که ڕۆیشـتوون و ئاگریان له دوکان و بازاڕی سووننه‌کان به‌رداوه. ده‌ڵێن به گشتی نزیکه‌ی 30 که‌س له‌و توندوتیژیـیه ئاینزایـیه کوژراون.