چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له ئاکامی هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕێـکی ئاینزایی له نێوان لایه‌نگران و نه‌یارانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که به لای که‌م 30 که‌س کوژراون.
چالاکوانان ده‌ڵێن شه‌ڕه‌که شه‌وی شه‌ممه ده‌سـتیپـێـکرد پاش ئه‌وه‌ی ته‌رمی سێ لایه‌نگری حکومه‌ت به پارچه‌پارچه‌کراوی درانه‌وه ده‌ست که‌سوکاره‌کانیان له شـاره‌که‌دا. ئه‌و سێ که‌سه له ئاینزای که‌مینه‌ی عه‌له‌وی بوون و چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه‌وبه‌ر ڕفێندرابوون.
چالاکوانانی مافی مرۆڤ و دانیشـتوان ده‌ڵێن لایه‌نگرانی حکومه‌ت له به‌رامبه‌ردا شێتگیرانه به‌ره‌و ناوچه‌ی سووننه‌کانی شـاره‌که ڕۆیشـتوون و ئاگریان له دوکان و بازاڕی سووننه‌کان به‌رداوه.
ده‌شڵێن ده‌نگی ته‌قه له شـاره‌که‌دا بیسـتراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌زانراوه. دانیشـتوان سـکاڵای ئه‌وه ده‌که‌ن که هێزه‌کانی ئاسایش هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان نه‌بووه.