چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه له دیمه‌شقی پایته‌خت هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵێـک خۆپـیشـانده‌ر کردووه که به‌شـداریـیان له ڕێوڕه‌سمی به خاکسـپاردنی ته‌رمی سێ که‌سدا کردبوو که دوێنێ به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئاسایش له‌و ناوچه‌یه کوژرابوون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕووداوه‌که له گه‌ڕکی مه‌ززه بووه و به هه‌زاران که‌س به‌شـداریـیان کردبوو. ده‌ڵێن هه‌ندێـک خه‌ڵـک پـێوه‌بوون، به‌ڵام ژماره‌ی ته‌واو نه‌زانراوه.
له لایه‌کی دیکه‌و و پـێشـتر هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ژای جوون داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان له سوریا کرد کۆتایی به توندوتیژی بهێنن و ڕێـگه به سـازکردنی هه‌ڵبژاردنێـکی ئاشـتیـیانه بده‌ن.
ژای جوون دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د لێـدوانی دا، گوتی چین داوا له حکومه‌تی سوریا و ئۆپـۆزسیۆن و ئه‌وانه‌شی چه‌کیان هه‌ڵگرتووه ده‌سـتبه‌جێ توندوتیژی ڕابگرن.
گوتیشی به‌یژین گه‌شبینه به‌وه‌ی ڕاپـرسی گشـتی له‌سه‌ر به‌رنووسی ده‌سـتوری نوێ و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به شێوه‌یه‌کی ئارامیـیانه به‌ڕێوه‌بچن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چین و ڕووسیا هه‌تا ئێسـتا ڕه‌تیان کردۆته‌وه سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریا بکه‌ن له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنه‌کانی له دژی خه‌ڵـکی خۆی که له‌وه‌تای مانگی سێی سـاڵی ڕابردووه هه‌تا ئێسـتا بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 6 هه‌زار که‌س.