وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی دیکه‌ی جیهان داوا له سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه کوشـنده‌یه‌ی له دژی خۆپـیشـانده‌رانی سیاسی ده‌سـتی‌داوه‌تێ.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا گوتی کاتی ئه‌وه هاتووه به‌ڕێز ئه‌سه‌د ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما کۆمه‌ڵه سـزایه‌کی بێ وێنه‌ی له‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا ڕاگه‌یاند ئه‌ویش به مه‌به‌سـتی زیاتر گۆشه‌گیرکردنی ئه‌و حکومه‌ته له ڕووی ئابوریـیه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسـا و ئه‌ڵمانیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا داوایان له به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کرد واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
پاش ماوه‌یه‌کی کورت له به‌یانـنامه‌که‌ی کۆشـکی سـپی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی گۆڕان به‌ره‌و دیموکراسی له سوریا ده‌سـتپـێـکردووه و کاتی ئه‌وه‌یه به‌ڕێز ئه‌سه‌د له به‌رده‌می ئه‌و گۆڕانه لابچێت.
ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به فه‌رمی داوا له به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بکات ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.