Accessibility links

چالاکوانانی سوریا ده‌سـتیان به‌ مانگرتن کردووه‌ و داوای لابردنی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن

  • VOA News

خۆپـیشـاندانی خه‌ڵکی شـاری حومس، دووشه‌ممه‌ 18 ی چواری 2011

خۆپـیشـاندانی خه‌ڵکی شـاری حومس، دووشه‌ممه‌ 18 ی چواری 2011

به‌ هه‌زاره‌ها له‌ لایه‌نگرانی دیموکراسی له‌ مه‌یدانی سه‌ره‌کی سێـیه‌م گه‌وره‌ترین شـاری سوریا کردبوونه‌ته‌وه‌‌ و په‌یمانیان داوه‌ له‌وێ بمێنـنه‌وه‌ هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت.

گه‌واهیده‌ران له‌ شـاری حومسی ناوه‌ندی سوریا گوتیان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ خۆپـیشـانده‌ران له‌ مه‌یدانی ئه‌لساعه‌ ئه‌لجه‌دیده‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌ و خێوه‌تیان هه‌ڵداوه‌ و دروشمیان بۆ ئازادی و ڕوخاندنی حکومه‌تیان گوتۆته‌وه‌.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ پاش ئه‌و ڕێوڕه‌سمی ناشتنه‌ هات که‌ تیایدا زیاتر له‌ 10 هه‌زار که‌س به‌شـداریان کرد بۆ به‌خاکسـپاردنی 12 که‌س که‌ له‌ خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا کوژران.

XS
SM
MD
LG