ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسـا گوشـار ده‌که‌ن بۆ ده‌رکردنی بڕیارێـک له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا به مه‌به‌ستی سه‌رزه‌نشـتکردنی سوریا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویـیانه‌ی له دژی ئۆپـۆزسیۆن پـیاده‌ی ده‌کات.
باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـیته‌ر ڤیتیگ ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی بڕیاره‌که که به زمانێـکی توندئامێز داڕێژراوه مه‌به‌ست لێی ته‌نها نیشـاندانی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د که چۆن ئه‌و گۆشه‌گیرکراوه.
گوته‌بێژێـکی ئه‌ڵمانیا که به‌و مه‌رجه‌ی ناوی ئاشـکرا نه‌کرێت لێـدوانی دا، گوتی چه‌ند وڵاتێـکی عه‌ره‌بی پـشـتگیری خۆیان بۆ بڕیاره‌که نیشــان داوه.
هاوکات چین و ڕووسیا له‌و باره‌یه‌وه نێـگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه مانگی ڕابردوو ئه‌و دوو وڵاته به‌رنووسی بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ڤیتۆ کرد که تیایدا سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریا ده‌کرا له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنه‌کان.
ئه‌مڕۆش پـێـنجشه‌ممه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین لیو وێـیمن داوای‌کرد قه‌یرانه‌که به ڕێگه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ربکرێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش سێرگی لاڤرۆڤ داویکرد کۆتایی به‌و شه‌ڕه‌ی نێوان حکومه‌ت و کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن بهێنرێت و هانی هه‌موو لایه‌نه‌کانی دا ناکۆکیـیه‌کانیان به ڕێگه‌ی ئاشـتیـیانه چاره‌سه‌ربکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ئالان ژووپـپێ ڕه‌تیکرده‌وه هێز له سوریا به‌کاربهێنرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه به ڕادیۆی فه‌ڕه‌نسـای گوت ده‌بێت کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا زیاتر خۆیان ڕێـکبخه‌ن. ژووپـپێ گوتیشی ئه‌و په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا بنکه له پاریس کردووه، وه فه‌ڕه‌نسـا هه‌وڵ ده‌دات یارمه‌تی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بدات.