چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کاره‌کانی خۆیان هه‌ڵپه‌سارد، هێزه‌کانی حکومه‌ت توندتر بۆردومانی ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کانی وڵاته‌که ده‌که‌ن، له‌وانه شـاری حومس که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه تۆپـبارانێـکی قورس کراوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 11 که‌س کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپـرسی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌یتد پـرێسی گوتووه باری مرۆیی له شـاری حومس زۆر خراپ بووه و به ڕوونی دیاره حکومه‌ت هه‌وڵی ده‌سـتگرتنه‌وه به‌سه‌ر شـاره‌که ده‌دات.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئه‌و داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات به هانای زیاتر له هه‌زار خانه‌واده‌ی ئه‌و شــاره‌دا بچێت که مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیاندا هه‌یه. گوتیشی ده‌یان که‌س که له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیودا برینداربوون له توانادا نیـیه چاره‌سه‌ری پـزیشـکیـیان بۆ بکرێت.