هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا په‌ریان به شـاڵاوه نوێـیه‌کانیان داوه له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و تانک و سه‌ربازیان ڕه‌وانه‌ی ناو دوو شـاری دیکه ناوچه‌که کردووه.
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له‌شـکری سوریا ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌ربازیان بۆ ناو معه‌ره‌ت ئه‌لنوعمان ناردووه که شـارێـکه ژماره‌ی دانیشـتوانی 100 هه‌زار که‌سه و ده‌که‌وێته سه‌ر شـاڕێـی نێوان دیمه‌شقی پایته‌خت و حه‌ڵه‌ب که گه‌وره‌ترین شـاری وڵاته‌که‌یه.
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا ژماره‌یه‌کی زۆری دانیشـتوانی معه‌ره‌ت ئه‌لنوعمان هه‌ڵهاتن دوابه‌دوای هه‌واڵی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت به نیازن ڕێ‌وشـوێنی توند بگرنه‌به‌ر له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایـیه‌کانیان له دژی ڕژێمی زۆرداری سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئاسایش به‌ره‌و ناو شـارۆچکه‌ی خان شه‌یخونیش جوڵاونه‌ته‌وه.
ئه‌م هێرشانه له ده‌مێـکدا دێن که ڕێبه‌رانی جیهان زیاتر سه‌رزه‌نشـتی حکومه‌تی سوریا ده‌که‌ن له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنانه‌ی ده‌ستی داوه‌تێ.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داوای له سه‌رۆکی سوریا کرد له کوشـتنی خه‌ڵـکی ڕابوه‌سـتێت و ده‌ست به دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌راندا بکات به‌ر له‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که له‌ده‌ست ده‌ربچێت.
به هه‌زاران سوری ماڵ و حاڵی خۆیان جێـهێشـووه و به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵهاتوون. هه‌ندێـکیان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت کوێرانه تۆپـبارانی گونده‌کانیان کردووه و هه‌روه‌ها ماڵه‌کانیانیان تاڵان کردوون.