چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌کانی حکومه‌ت له چوار گه‌ڕه‌کی شـاری حومسی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیویان به توندی به تانک و تۆپ داوه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕژێمی ئه‌و وڵاته‌ی سه‌رزه‌نشتکرد له‌سه‌ر پـێشـێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و سه‌رکوتکردنانه‌ی پـیاده‌ی ده‌کات.
دوێنێ 137 وڵاتی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێـکیان په‌سه‌ند کرد که داوا له حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کرێت ده‌سـتبه‌جێ سـنوورێـک بۆ هێرشی سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل دابنێت. هه‌روه‌ها پـلانێـکی کۆمکاری عه‌ره‌بیان په‌سه‌ندکرد بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سوریا به شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه.
له‌گه‌ڵ سوریا 11 وڵاتی دیکه ده‌نگیان له دژی بڕیاره‌که دا، له‌وانه ڕووسیا، چین، ئێران، کۆریای باکور، بۆلیڤیا و ڤه‌نزوێـلا. کۆی ژماره‌ی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نه‌که 193 وڵاته.
جێی ئاماژه پـێـکردنه بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش قورسایی‌یان نیـیه. به‌ڵام باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سوزن ڕایس گوتی ئه‌نجومه‌نی گشـتی به‌م بڕیاره په‌یامێـکی بۆ گه‌لی سوریا نارد، ئه‌وه‌یه جیهان له‌گه‌ڵتاندایه و سه‌رۆک ئه‌سه‌د له هه‌موو کاتێـک زیاتر گۆشه‌گیرکراوه.