ڕه‌نگه کۆمکاری عه‌ره‌ب داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات جێبه‌جێـکردنی پـلانێـکی بگرێته ئه‌ستۆی خۆی که دانراوه به مه‌به‌سـتی کۆتایی‌هێنان به توندوتیژیـیه‌کانی سوریا له دژی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری قه‌ته‌ره شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال ثانی گوتی حکومه‌تی سوریا وه‌ڵامی خۆی سه‌باره‌ت به پـلانی ئاشـتی عه‌ره‌ب دواده‌خات.
گوتیشی ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له قاهیره کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌سـتی وتوویژکردن ده‌رباره‌ی بردنی پـلانه‌که بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌گه‌ر هاتوو سوریا به پـلانه‌که قایل نه‌بوو و هه‌روه‌ها ده‌سـتی به جێبه‌جێـکردنی نه‌کرد. شێخ حه‌مه‌د له لێـدوانه‌که‌ی وه‌ها نیشـانی دا که کۆمکاری عه‌ره‌ب په‌نا بۆ هیچ کرده‌وه‌یه‌کی له‌شـکری له دژی حکومه‌تی سوریا نابات.
سه‌رۆک وه‌زیری قه‌ته‌ره ئه‌م لێـدوانه‌ی له دۆحه‌ی پایته‌ختی وڵاته‌که‌ی دا پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌وێ.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـلانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب داوا له سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌له‌ئه‌سه‌د ده‌کات هێزه‌کانی خۆی له شـاره‌کان بکێشێته‌وه و زیندانیـیه سیاسیـیه‌کان ئازادبکات و پاشـان ده‌ستبکات به وتووێژ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا.
لا لایه‌کی دیکه‌وه شـاندێـکی عێراقی گه‌یشـتووه‌ته دیمه‌شق و ده‌سـتیکردووه به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به مه‌به‌سـتی کۆتایی‌هێنان به توندوتیژیـیه‌کانی ناو ئه‌و وڵاته. ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی عێراق فه‌لاح فه‌یاز سه‌رۆکایه‌تی شـانده‌که ده‌کات. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسـی له زاری ئه‌وه‌وه بڵاویکرده‌وه که وتووێژه‌کان ئه‌رێنیـیانه بوون.