ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌دان که‌س له باشوری سوریا خۆپیشاندانیان ساز دا، داوای ئازادی زیاتر له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆی سوریادا ده‌که‌ن.
خۆپێشانده‌ران له شا‌رۆچکه‌ی سوه‌یدا هاواریان ده‌کرد خوا، سوریا و ئازادی. خه‌باتکاران ماڵپه‌ڕه‌کانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تییان به‌کار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی داوا له سورییه‌کان بکه‌ن که خۆپیشاندان دژ به حکومه‌ت ئه‌نجام بده‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆک به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌ده‌وه درا بۆ لابردنی یاسای باری نائاسای 10یان ساڵی وڵات له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا.
سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د له ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی له میانه‌ی وتارێـکدا بۆ کابینه‌ته‌که‌ی که له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا په‌خش کرا داوه.
شایانی باسه خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت داوای لابردنی یاسای باری نائاسایی وڵات ده‌که‌ن که ده‌سه‌ڵات ده‌دات به هێزه‌کانی ئاسایش به هه‌ڕه‌مه‌کی خه‌ڵـکی ده‌سـتگیربکه‌ن.
خۆپیشانده‌ران پاش وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی سوریاش جارێکی تر چونه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
سه‌رۆکی سوریا گوشتیشی سه‌قامگیری سوریا مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کیـیه و هێزه‌کانی ئاسایش و مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتریان پـێویسته تاوه‌کو بزانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپـیشـاندانه‌کاندا بکه‌ن.
سه‌رۆکی سوریا گوتیشی بێـکاری به تایبه‌تی له نێو لاوان‌دا کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی وڵاته. سه‌رۆک ئه‌سه‌د گوتیشی گه‌نجان ناتوانن کار بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش دووچاری نائومێدیان ده‌کات، وه داوای له کابینه نوێـیه‌که کرد که هه‌نگاو بنێن بۆ ڕه‌خسـاندنی ده‌رفه‌تی کار.