له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌سـته‌که‌ی ناو سوریا ناجێـگیره، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته زیاتر په‌ره‌یان‌داوه به هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کان، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا که تیمه‌که‌ی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیان به کاره‌که‌یان کردووه.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 2 که‌س له توندوتیژیـیه‌کانی ئه‌مڕۆدا کوژراون. ده‌شڵێن هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د تۆپـبارانی هه‌ردوو شـاری حومس و ئیدلبیان کردووه که هه‌رچه‌نده وا پـێنج ڕۆژه ئاگربه‌سـته‌که چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ سـگرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داوای له حکومه‌تی سوریا کرد ڕێگه به چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی بدات به ئازادانه هاتوچۆ به وڵاته‌که‌دا بکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـاش ئالان ژووپـپێ گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ربێت و حکومه‌تی سوریا ئاگربه‌سـته‌که پـێشـێل بکات، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کاردانه‌وه‌ی توند و خێرای هه‌بێت له به‌رامبه‌ری.
له تورکیاش، ڕه‌حه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و وڵاته گوتی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا به‌رده‌وامن له هێرشکردنه سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل و هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له کاته‌که وه‌ربگرن بۆ له‌ناوبردنی نه‌یارانیان.