هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش په‌لاماری ئه‌و خه‌ڵـکانه‌یان داوه که له پاش نوێژی هه‌ینی ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به حکومه‌ت. له ئاکامدا به لای که‌م 15 که‌س کوژراون.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت پـێشـتر له میانه‌ی شاڵاوێـکدا له پارێزگای حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که 11 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. چالاکوانان ده‌ڵێن هێشـتا ژماره‌ی ته‌واوی کوژراوان و بریندارانی ئاکامی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت له خۆپـیشـانده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا نه‌زانراوه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و هاوکاتی ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئه‌و وڵاته چووه مانگی حه‌وته‌میـیه‌وه، سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داوای کاردانه‌وه‌یه‌کی یه‌ک‌ده‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی حکومه‌تی سوریا کرد له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه توندئامێزه‌ی له دژی نه‌یارانی پـیاده‌ی ده‌کات.
به‌ڕێز بان کی مون سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی تاوانبارکرد به‌وه‌ی په‌ره به توندوتیژی و سه‌رکوتکردنه‌کان ده‌دات و ئه‌و داوایانه پـشـتگوێ ده‌خات که ده‌کرێن بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیـیه‌کانی ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت پـشـتگیریـیان لێ ده‌کات. گوتیشی چیتر به‌سه په‌یمانشکێنی له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌سه‌ده‌وه بۆ چاکسـازی له وڵاته‌که‌یدا.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له ئسته‌نبوڵ ئه‌نجومه‌نێـکیان ڕاگه‌یاند بۆ نیشـاندانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له دژی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د. ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نه‌که له 140 ئه‌ندام پـێـکهاتووه که نیوه‌یان له ده‌ره‌وه‌ن و نیوه‌که‌ی دیکه‌یان له ناو سوریان.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ربڕی، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا ئاماژه‌ی دا که پـێویسته ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که هه‌ماهه‌نگیـیان له نێودا هه‌بێت له‌و ده‌مه‌ی ڕووبه‌ڕووی گرفته‌کان ده‌بنه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا داوایان ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کان کرد ده‌سـتبه‌جێ سوریا جێبهێڵن. ئه‌مه دووه‌م جاره ئه‌مه‌ریکا ئه‌م داوایه بکات له‌وه‌تای له مانگی ڕابردووه‌وه سـزای زیاتری له‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا داناوه.