Accessibility links

یه‌کشه‌ممه‌ کۆمکاری عه‌ره‌ب تاووتوێی هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا ده‌کات

  • VOA News

General view showing the Arab League's emergency meeting in Cairo, Egypt, where foreign ministers discussed the possibility of imposing a no-fly zone over Libya to protect the civilian population from the Gadhafi regime's fighter jets, March 12, 2011

General view showing the Arab League's emergency meeting in Cairo, Egypt, where foreign ministers discussed the possibility of imposing a no-fly zone over Libya to protect the civilian population from the Gadhafi regime's fighter jets, March 12, 2011

کاربه‌ده‌سـتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاویدا له‌ قاهیره‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب مشتومڕ ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌ندامێتی سوریا له‌ کۆمکاره‌که‌یاندا هه‌ڵپه‌سێرن یان نا.

هه‌موو کاربه‌ده‌سـتان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌یان کرد، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان ئاشـکرا بکه‌ن.

وڵاتانی که‌نداو داوای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌یان کردووه‌. له‌ ئێسـتادا عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌ و چه‌ند وڵاتێـکی دیکه‌ی که‌نداو باڵیۆزی خۆیان له‌ دیمه‌شق گه‌ڕانۆته‌وه‌‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی حکومه‌تی سوریا له‌ دژی نه‌یارانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌م کۆمکاری 22 وڵاتی عه‌ره‌به‌ پـێشـتر له‌ ئه‌مسـاڵدا ئه‌ندامێتی لیبیا هه‌ڵپه‌سارد پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به‌ شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ ده‌ستیکرد به‌ سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی دژه‌ حکومه‌ت. به‌ڵام کاتێـک حکومه‌تی کاتی لیبیا کۆنتڕۆڵی ته‌رابلوسی پایته‌ختی گرته‌ ده‌ست، سه‌ر له‌ نوێ ئه‌ندامێتی لیبیای گه‌ڕانده‌وه‌ و ئێسـتا نوێنه‌ری حکومه‌تی نوێ نوێنه‌رایه‌تی لیبیا ده‌کات.

XS
SM
MD
LG