ڕۆژی دووشه‌ممه حکومه‌تی سوریا تانکی زیاتری له ده‌وروبه‌ری گونده‌کانی نزیک سـنووری لوبنان و شـاری ده‌رعا بڵاوکرده‌وه، هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن کۆی گشتی ژماره‌ی قوربانیانی ئاکامی سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌ت بۆ خۆپیشـانده‌ران به لایه‌نی که‌م گه‌یشتووه‌ته 850 که‌س.
ڕێـکخراوی نیشـتیمانی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێت له ئاکامی توندوتیژیـیه‌کانی ناو هه‌ردوو گوندی ئنخل و جاسم له باشوری وڵاته‌که له ماوه‌ی پـێنج ڕۆژی ڕابردوو به لایه‌نی که‌م 34 که‌س کوژراون. دانیشـتوان ده‌ڵێن تانکه‌کانی له‌شـکر ڕۆژی دووشه‌ممه له ده‌وربه‌ری شـارۆچکه‌ی عریضه‌ی نزیک سـنووری لوبنان سوڕاونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها له ئنخلی نزیک ده‌رعاش.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ گوتیان خه‌ڵکانی گوندنشین گۆڕێـکی به کۆمه‌ڵیان له نزیک ده‌رعا دۆزیوه‌ته‌وه. به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشـتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به لایه‌نی که‌م 7 که‌سیان له شـاری ته‌لکه‌له‌خ کوشت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به سه‌دان که‌س له ترسی حکومه‌تی سوریا به‌ره‌و لوبنان هه‌ڵده‌هاتن.
له‌وه‌تای له ناوه‌ڕاستی مانگی سێـیه‌وه خۆپـیشـاندان له دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌شـار ئه‌لئه‌سد ده‌سـتیپـێکردووه، زیاتر له 5 هه‌زار که‌سی سوری به‌ره‌و لوبنان هه‌ڵهاتوون.