سه‌رۆکی شـاند‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سوریا جه‌نه‌ڕاڵ ڕۆبه‌رت مود ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا کاری چاودێران هه‌ڵپه‌سێرا به‌هۆی زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له ماوه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوودا و هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌ن هه‌وڵ بۆ ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی ئاشـتیـیانه ناده‌ن.
جه‌نه‌ڕاڵ مود گوتی هیچ تیمێـکی چاودێران بۆ گه‌ڕان و چاودێریکردن ده‌رناچن و له بنکه‌کانی خۆیاندا ده‌مێـنـنه‌وه، به‌ڵام گوتیشی ڕۆژانه به‌و بڕیاره‌دا ده‌چنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا لای خۆیه‌وه گوتی دوێنێ شه‌و جه‌نه‌ڕاڵ مود پـێی ڕاگه‌یاندوون که‌وا نیازی هه‌یه به شێوه‌یه‌کی کاتی کاره‌کانی چاودێران که‌م بکاته‌وه به‌هۆی زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کانی که چاودێران ده‌که‌نه نیشـانه.
شایه‌نی باسه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نزیکه‌ی 300 چاودێری ڕه‌وانه‌ی سوریا کردووه به مه‌به‌سـتی چه‌سـپاندنی ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی له نێو پـلانه‌که‌ی کۆفی ئه‌نانی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریادا هاتووه.