ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆنی سوری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێـکی نیشـتیمانی ڕاده‌گه‌یه‌نن له پـێناو ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بخه‌نه ڕوو.
به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی وڵات‌دا ئه‌مڕۆ گرووپێـک له ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبی له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا کۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نێـکی پـتر له 130 ئه‌ندامی ڕابگه‌یه‌نن که نیوه‌یان له ناو سوریادا ده‌ژین و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی وه‌ک جودابیران له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سانای حکومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند و گوتی ئاژانسه‌که دان‌پـیانانه‌کانی کۆلۆنێل حسێن ئه‌لهه‌رموش بڵاوده‌کاته‌وه. ناوبراو ئه‌فسه‌رێـکی پایه به‌رزی سوری بوو و 2 مانگ له‌مه‌وبه‌ر به ئاشـکرا به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵهات.
هاوکات چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن ئه‌م ئه‌فسه‌ره له لایه‌ن پـیاوانی موخابه‌راتی سوری له تورکیا ده‌سـتگیرکرا و هێنراوه‌ته‌وه بۆ سوریا.
له لایه‌کی دیکه‌وه گرووپـێـکی مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له شـاری له‌نده‌ن ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوری 100 که‌سی دیکه‌یان ده‌سـتگیرکردووه، له نێویاندا ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی سه‌ربازێـک که له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه.