هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ته‌قه‌یان به نێو به‌شدار بووانی مه‌ڕاسیمی به خاک سپاردنی منداڵێک له دیمه‌شقی پایته‌ختی وڵاته‌که‌دا کرد، پاش ئه‌وه‌ی به‌هه‌زاران که‌س بۆ به‌شداری له‌م پرسه‌یه‌دا کۆبوبونه‌وه.
چالاکوانان ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌و ته‌قه کردنه‌دا دوو که‌س کوژراون و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئاژانسی ده‌نگو باسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌ک له پرسه‌گێڕان به‌ردیان گرتبووه هێزه‌کانی ئاسایش و داوای له سێداره‌دانی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌دیان ده‌کرد.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌و مه‌ڕاسیمه بۆ به‌خاک سپاردنی ئه‌و منداڵه بوو که یه‌کێک بوو له‌و 11 که‌سه‌ی که له ڕۆژی هه‌ینی کوژران کاتێک هێزه‌کانی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت کرد.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د له بڕیارێکدا داوای پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌کی کرد بۆ ئاماده کردنی ده‌ستورێکی نوێ. و به پێی ئاژانسی ده‌نگو باسی حوکومه‌ت ناسراو به "سانا" بڕیاره‌که داوا ده‌کات کۆمیته‌که له ماوه‌ی چوار مانگدا ئه‌و ئه‌رکه جێبه‌جێ بکات. بۆی هه‌ی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ڵامێک بێت بۆ ئه‌م فشاره‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی که له سه‌ریه‌تی به‌هۆی سه‌رکوت کردنه‌کانی جودابیران.