ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه یه‌که‌م سـاڵیادی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریایه له دژی حوکمڕانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د، وه هه‌واڵ هه‌ن که هه‌ر ئه‌مڕۆ به لایه‌نی که‌م 23 که‌س له میانه‌ی هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌تدا کوژراون. هاوکات که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی حکومه‌ت خۆپـیشـاندان و گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دیان له چه‌ند شـارێـکه‌وه په‌خشکرد.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت 23 ته‌رم له ناوچه‌ی ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که دۆزراونه‌ته‌وه که هه‌ندێـکیان ئاسه‌واری ئه‌شکه‌نجه‌یان پـێوه‌یه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تیش ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی تێرۆرسـتاندا به شه‌ڕ هاتوون و ژماره‌یه‌ک تێرۆرسـتیان کوشـتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه گوتی به‌ڕێز ئه‌نان هێشـتا له په‌یوه‌ندی چڕدایه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا سه‌باره‌ت به پـێشـنیاره‌کانی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی له‌و وڵاته‌دا.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی کۆفی ئه‌نان له باره‌گاکه‌ی خۆی له جنێڤ له ڕێـگه‌ی په‌خشی ڤیدیۆیـیه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک ڕاپـۆرتی خۆی پـێشـکه‌ش بکات سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌که‌ی و وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی حکومه‌تی سوریا.
له فه‌ڕه‌نسـاش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئالان ژووپـپی ئه‌مڕۆ ئاگاهی دا له مه‌ترسی پـڕچه‌ککردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، ده‌ڵێت خه‌ڵـکی سوریا زۆر خراپ له نێو خۆیاندا دابه‌ش بوون و ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێـک له ئۆپۆزسیۆن پـڕچه‌ک بکرێت، ئه‌وا وه‌ک ئه‌وه وایه زه‌مینه بۆ شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته خۆش بکرێت.
ژووپـپی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی له ڕووسیاش گرت و گوتی کۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ر هه‌وڵێـک له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا بدرێت بۆ سوریا. هیواشی خواست ڕووسیا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بگۆڕێت.
له تورکیاش، کاربه‌ده‌سـتێـکی تورکی ئه‌مڕۆ گوتوویه‌تی له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوو 1000 هاوڵاتی سوری په‌نایان بۆ وڵاته‌که‌یان بردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی مانگی سووری تورکی ئه‌حمه‌د لوتفی ئاکار ئاگاهی داوه که‌وا ئه‌وان مه‌ترسیـیان هه‌یه ڕه‌وشه‌که‌ی ناو سوریا خراپـتر بـبێت و ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوری له وڵاته‌که‌یان بگاته 500 هه‌زار که‌س. ده‌ڵێت ئه‌وه ده‌بێت ئه‌رکێـکی قورس به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یاندا، وه ئاماژه‌ی به ڕه‌وه‌که‌ی سـاڵی 1991 ی کورده‌کانی عێراق کرد که چۆن بووه مایه‌ی گرفتێـکی گه‌وره بۆ تورکیا.
له لایه‌کی دیکه‌وه جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به‌شیر ئه‌ته‌لای ئه‌مڕۆ گوتوویه‌تی سوریا مین له‌سه‌ر سـنووره‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیادا ده‌چێنێت، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌سـتی ڕێـگه‌گرتن له هاوڵاتیانی سوری په‌نا بۆ تورکیا به‌رن.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا هه‌تا ئێسـتا نزیکه‌ی 14 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له وڵاته‌که‌یان تۆمارکراون.