ڕۆژی هه‌ینی به هه‌زاره‌ها له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له سه‌رانسه‌ری سوریا گردبوونه‌وه به ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی ڕاگه‌یاند و ده‌سـتگیرکراوه‌کانی ئازادکرد به‌و ئومێده‌ی خه‌ڵکه‌که هێوربکاته‌وه.
گه‌وره‌ترین خۆپـیشـاندان له شـاری ده‌رعا به‌ڕێوه‌چوو که له‌وێ خه‌ڵـکی پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دروشمی ئازادیان گوته‌وه. ئه‌م شـاره‌ی باشوری سوریا بووه‌ته چه‌قی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردووه‌وه ده‌سـتیان پـێـکردووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک ئه‌سه‌د کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی ڕاگه‌یاند که له 30 که‌س پـێـکهاتوون. هه‌روه‌ها فه‌رمانی دا ئه‌وانه‌ی له خۆپـیشـاندانه‌کاندا ده‌سـتگیرکراون ئازادبکرێن.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌سـتگیرکراوه‌کانیان داوه و به خراپی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵدا کردوون.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م ڕێـکخراوه بنکه له ئه‌مه‌ریکا له ڕاپـۆرتێـکدا گوتی ده‌سـتگیرکراوه‌کان له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئاسایشی و موخابه‌رات لێـیان دراوه و هه‌روه‌ها کاره‌بایان لێـداون.