چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت هێرشیان بو سه‌ر چه‌ندین شوینی به هێزی سه‌رهه‌ڵداو بردوه و وای کرد شه‌ڕ و پێکدادان ساز بیت که 40 کوژران له ده‌مێکدا وڵاتانی عه‌ڕه‌ب ده‌ستیان به هه‌وڵێکی نوێی دپیڵوماتی کردوه بو ئه‌وه‌ی کۆتایی به کێشه‌ی ساڵێکی سوریا بهێنن.
چالاکان چوارشه‌مه گوتیان که سه‌ربازانی حکومت له شاره‌کانی راستان له ناوه‌ندی سوریا و دارعا له باشور له گه‌ڵ ئۆپۆزسیون شه‌ڕیان کرد.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز، لێدوانی گرووپی چالاکی کومیته‌کانی رێکخستنی خۆجێی هێنایه‌وه که سه‌ربازانی وه‌فادار به سه‌روک ئه‌سه‌د هیرشیان بو سه‌ر شار ساراقب له باکور برد، چل که‌سیان کوشت و ته‌رمه نه‌ناسراوه‌کان له شه‌قامان ده‌دیتران و مه‌ده‌نی بریندار بوون دوای ئه‌وه‌ی چوار کاتژمێران هێرشه‌کان درێژه‌یان کێشا. گروپه‌که داوای له خاچی سور و ڕێکخراوه‌کانی تری مرۆڤایه‌تی کرد بو ئه‌وه‌ی بریندران ده‌رمان و کوژراون به خاک بسپێرن.
توند و تیژیه‌که ڕۆژێک دوای هاتنی نێردراوی نیونه‌ته‌وه‌یی کوفی عه‌نان دریژه‌ی کیشا که کوتی سوریا په‌سندی پلانی خۆی بو ته‌قه‌وه‌ستاندیک و وتووێژان له نێوان حکومه‌ت و هێزه‌کانی سه‌رهه‌لداوان کرد. ئه‌و به جیدی داوای له حکومه‌تی سوریا کرد که ده‌ستبه‌جێ پلانه‌که به جێ بگه‌یه‌نێت.